Hemn Osman
23 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2015
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، به‌هۆكارێك كه هێشتا دیار نییه له شوێنی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا ته‌قینه‌وه‌كه رووی داوه، به‌م هۆیه‌شه‌وه دوو كارمه‌ندی پاككه‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه بریندار بوون.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه برینداره‌كان گوازرانه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی مەرمەڕه، ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندرا كه یه‌كێك له برینداره‌كان باری ته‌ندروستی ناجێگیره.
له كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر پۆلیس ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كراون، بۆ گرتنه‌به‌ری رێ و شوینی پێویستیش تیمه‌كانی ئاگركووژێنه‌وه ره‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه كران.
هێزه‌كانی پۆلیس، به چه‌كی دوورهاوێژ و هێڵه‌كی گوللهنهبڕهوه، ته‌واوی رێگەكانی ده‌رچوونی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان گرت و ده‌ستیان به پشكنینی چڕ‌وپڕ كرد.
پارێزگاری ئیستانبوڵ وه‌سیپ شاهین، به ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "سەعات 2:05ی خوله‌كی شه‌و به‌كاتی توركیا، له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه گیۆكچهك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رووی داوه، به‌م هۆیه‌وه دوو كارمه‌ندی پاككه‌ره‌وه بریندار بوون و خێرا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ش لیكۆلینه‌وه به‌رده‌وامه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێڵی ئاسمانی پێگاسوس له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له رووداوه‌كه كرد و ده‌ڵێت: "سەعات 2:05ی خوله‌كی شه‌و، له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه گیۆكچهك و له گۆڕەپانی وه‌ستانی فڕۆكه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رووی دا كه هێشتا هۆكاره‌كه‌ی دیار نییه. له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا دوو كارمه‌ندی پاككه‌ره‌وه له نزیك شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه بوون كه فڕۆكه‌یه‌كی پێگاسوسی لێ بوو. دوو كارمه‌نده‌كه بریندار بوون و گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، له نێو فڕۆكه‌كه و ههوادهركێشهكهدا هیچ گه‌شتیارێكی لێ نه‌بوو. له نێو فڕۆكهخانهكهشدا به ئاسایی ئۆپه‌راسیۆن به‌ڕێوه ده‌چێت".
ئاماژه به‌وه‌ش كرا كه له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا هیچ كێشه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به نیشتنه‌وه و هه‌ڵسانی فڕۆكه دروست نه‌بووه.