Zuhal Demirci
12 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
باڵیۆزی ئێران له ئه‌نقه‌ره، محه‌مه‌د فه‌رازمه‌ند، بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بانگكرا و كاردانه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به بانگه‌شه بێبنهماكان له‌باره‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، پێگه‌یه‌نرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كانه‌وه دهستكهوتوون، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، باڵیۆزی ئێران له ئه‌نقه‌ره، محه‌مه‌د فه‌رازمه‌ند، بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بانگكراوه.
كاردانه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ریه‌ك له تویته‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، دواتر بانگكردنی باڵیۆزی توركیا له تاران، ده‌ریا ئۆرس بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئاڕاسته‌كردنی بانگه‌شه‌گه‌لی بێبنه‌ما بۆ توركیا و سه‌ركۆماره‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، و به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌ستكردن به هه‌ڵمه‌تێكی رق و كینه دژی توركیا له ئێران، به محه‌مه‌د فه‌رازمه‌ند گه‌یه‌نرا.
سه‌رچاوه‌كان باس لهوهدهكهن ئه‌وه به فه‌رازمه‌ند راگه‌یه‌نراوه كه سه‌رجه‌می ئه‌و بانگه‌شانه ره‌تكراوه‌ن و له‌كاتێدا كه ئێران كه‌ناڵگه‌لێكی له‌به‌رده‌ستدایه كه ئه‌گه‌ر هات و هه‌ر نیگه‌رانییه‌كی سه‌باره‌ت به توركیا هه‌بوو بیگه‌یه‌نێت، ئه‌وه مایه‌ی قبوڵكردن نییه كه له‌لایه‌ن خودی وه‌زیری ده‌ره‌وه، جه‌واد زه‌ریف-ه‌وه و له تویته‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی بێبنه‌ما توركیا به ئامانج گیراوه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌م جۆره شێوازه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیی نزیكی نێوان توركیا و ئێران ناگونجێت و ته‌نها خزمه‌ت به‌وانه ده‌كات كه خوازیاری تێكدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ن.
- باڵیۆزی توركیا له تاران بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بانگكرابوو
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و شیعره‌ی كه دوێنێ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له باكوی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان خوێندبوویه‌وه، باڵیۆزی توركیا له تاران، ده‌ریا ئۆرس-ی بۆ وه‌زاره‌ته‌كه بانگكردبوو، و سهركۆنهیهكی توندی پێگه‌یاندبوو.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، ئه‌و شیعره‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان خوێندوویه‌تییه‌وه، یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێرانی به ئامانج گرتووه.