Muhammed Ali Kamal
11 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2020
هه‌ولێر- AA
سبه‌ینێ ناوه‌ندی وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی توركیا له شارۆچكه‌ی زاخۆ سه‌ربه پارێزگای دهۆك، ده‌كه‌وێته كار.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له هه‌ژماری تویته‌ری كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه:
"له‌پێناو ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه عێراقییه‌كان خێراتر و ئاسانتر داواكاریی وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی ستیكه‌ر به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانكردنی توركیا، ئه‌نجامبده‌ن، كاره‌كانی فراوانكردنی ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی توركیا، درێژه‌یان هه‌یه".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، له زاخۆ ناوه‌ندی وه‌رگرتنی ڤیزه سه‌ربه كۆمپانیای Gateway Management كه كاری دابینكردنی ڤیزه‌یه، له سبه‌ینێوه ده‌كه‌وێته كار.