Muhammed Boztepe
20 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند کە له میانی ئۆپه‌راسیۆنی Yıldırım 16 Sehi Ormanları كه له گونده‌واری پاڕیزگای به‌دلیس ئه‌نجامدرا، ده‌ستبه‌سه‌ر یه‌ك تۆن و ٥٠ كیلۆگرام نیتراتی ئه‌مۆنیۆمی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌دا گیراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی Yıldırım 16 Sehi Ormanları زیانی زۆر به تیرۆریستان گه‌یه‌ندراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه له ١٨-١٩ی كانوونی یه‌كه‌م له گونده‌واری پارێزگای به‌دلیس ئه‌نجامدرا ژماره‌یه‌كی زۆر پارچه چه‌ك، كه‌لوپه‌ل و پێداویستی و بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه، تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌ستبه‌سه‌ر یه‌ك تۆن و ٥٠ كیلۆگرام نیتراتی ئه‌مۆنیۆمی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌دا گیراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ باسی لهوهیشكردووه كه ئه‌و شته دهستبهسهرداگیرانهوهی وه‌ك به‌ڵگه به‌كارده‌هێندرێن، پارێزراون و ئه‌وانه‌ی دیكه‌یش له شوێنی خۆیان له‌نێو بردراون. ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامی ئۆپهراسیۆنهكانیشداوه له ناوچه‌كه.