Yusuf Cahid Çavdar
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2021
ماڵاتیا – AA
به‌هۆی ئه‌و بارانه به‌خوڕه‌ی شارۆچكه‌ی حه‌كیم خان له پارێزگای ماڵاتیا گرته‌وه، رووباری كورباغا سه‌رڕێژ بوو، و ژماره‌یه‌ك ماڵ ژێرئاو كه‌وتن.
قائیمقایمی حه‌كیم خان، محه‌مه‌د ئۆزتاش و سه‌رۆكی شاره‌وانیی شارۆچكه‌كه، توران كاراداغ سه‌ردانی ئه‌و هاووڵاتییانه‌یان كرد كه به‌هۆی ژێرئاكهوتنی ماڵه‌كانیان، زیانیان پێ گه‌یشتووه.
محه‌مه‌د ئۆزتاش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له نزیكترین كاتدا ده‌وڵه‌ت قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیان ده‌كاته‌وه و هیوای خواست خوای گه‌وره ناوچه‌كه له كاره‌ساتی گه‌وره‌تر بپارێزێت.
موختاری گه‌ڕه‌كی گوڤهچ، فه‌یزوڵڵا چه‌له‌بی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه دوای نزیكه‌ی ٣٠ خولهك له بارینی باران، ماڵه‌كانیان ژێرئاو كه‌وتوون، گوتی: "ته‌مه‌نم ٥٢ ساڵه و تاكو ئێستا بارانی ئاوام نه‌بینیوه. رووباری كورباغا كه به گه‌ڕه‌كه‌كه‌ماندا تێده‌په‌ڕێت سه‌رڕێژ بوو و ماڵه‌كانمان ژێرئاو كه‌وتن. سوپاسی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین زوو به هانامانه‌وه هاتن".
هاوكات مریشكێك بووه جێگه‌ی سه‌رنج كه جووجكهكانی خستووه‌ته سه‌ر پشتی به مه‌به‌ستی پاراستنیان له لافاوه‌كه.