Selim Bostancı, Ömer Faruk Cebeci
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
بارتن- AA
لە شارۆچکەی ئوڵوس سەر بە پارێزگای بارتن تەرمی ژنێکی بەساڵاچوو بەناوی عاریفە ئوناڵ، لە دووری نزیکەی ٦٠٠ کیلۆمەتر لە ماڵەکەی خۆی و لە کەناری رووبارێکدا دۆزرایەوە.
تیمە فریاگوزارییەکان ماوەی چوار رۆژ بوو بە دوای ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٨٥ ساڵەدا دەگەڕان کە لە کاتی لافاوەکەی ناوچەکانی رۆژئاوای دەریای رەش بێسەروشوێن ببوو.
تیمەکان بەیانی ئەمڕۆ دووبارە دەستیان بە گەڕان کردەوە و توانیان لە دووری نزیکەی ٦٠٠ کیلۆمەتر لە ماڵەکەی، تەرمی ئەو ژنە بدۆزنەوە.
دوای دۆزینهوهی، تەرمەکە برایە نەخۆشخانەی شارۆچکەکە.
تیمە فریاگوزارییەکان سەرەخۆشییان لە ئەندامانی خێزانی ئوناڵ کرد کە دوای چەند رۆژ چاوەڕوانی رووبەڕووی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە بوونەتهوە.