Aydın Arık,Ekrem Payan
20 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2021
بینگۆل/شرنه‌خ – AA
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی کە بینگۆل و شرنه‌خی گرتووه‌ته‌وه، رێگای ١٧٦ گوند له‌و دوو پارێزگایه داخراون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاریی رێگاوبان و هاتوچۆی پارێزگای بینگۆل به ده‌ست گه‌یشتوون، به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی رههێڵهوه رێگای ١٧٥ گوند له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاکه داخراون.
١١٠ كارمه‌ندی تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به به‌كارهێنانی ئامێر و ئامرازی تایبه‌ت له هه‌وڵی راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌رشه‌قامه‌كان دان و ده‌یانه‌وێت رێگاكان به‌ڕووی هاتوچۆدا بكه‌نه‌وه.
تیمه‌كان له قه‌زای به‌یتوشه‌باب سەربە پارێزگای شرنه‌خ توانیوویانه رێگای هه‌ردوو گوندی تاشكران و مه‌زرا بكه‌نه‌وه كه به‌هۆی به‌فربارینه‌وه داخراون و له هه‌وڵه‌كانیشیان به‌رده‌وامن بۆ كردنه‌وه‌ی رێگای گوندی گۆكچه به‌ڕووی هاتوچۆدا.
به‌فربارین به تایبه‌ت له به‌رزاییه‌كانی شرنه‌خ، هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌خت كردووه.