Muhammed Ali Kamal
13 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2020
بورسا - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا لە شارۆچكه‌ی ئینەگۆل سه‌ربه پارێزگای بورسا ئه‌ندامێكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كه سه‌رگه‌رمی ئاماده‌كاریی بوو بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وە، قۆڵبه‌ستكرا.
له میانی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه له سووتاندنی پێنج وه‌رشه‌ی مۆبیلیات له مانگه‌كانی تهمووز و ئابدا له ئینه‌گۆل، ده‌ستیان به پشكنینی دیمه‌نه تۆماركراوه‌كان له‌لایه‌ن كامێراكانی چاودێرییه‌وه كرد.
هێزه‌كانی پۆلیس ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه گومانلێكراوه‌كه له كاتی ئاگرتێبه‌ردانی وه‌رشه‌كاندا به مۆبایله‌كه‌ی وێنه‌ی رووداوه‌كه ده‌گرێت و هه‌ربۆیه به گومانی بوونی په‌یوه‌ندیی به تیرۆره‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كانیان قووڵكردهوه.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای بورسا، ئه‌وه‌یان ده‌ستنیشانكرد كه گومانلێكراوه‌كه دوای سووتاندنی وه‌رشه‌كان به دووچهرخهیهكی سوور شوێنی رووداوه‌كان جێده‌هێڵێت.
دواتر له ژماره‌یه‌ك تۆماری دیكه‌دا، هێزه‌كانی پۆلیس ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه پاسكیله‌كه له‌به‌رده‌م ماڵێكدایه و ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه ئه‌نجامدا.
له میانی گه‌ڕان به‌ناو به‌شه‌كانی ماڵه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ک پارچه په‌ڕۆی تایبه‌ت به رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، سێ بۆمبی ئاماده‌كراو، "یهلهكی بۆمبڕێژکراوی ئاماده‌كراو بۆ خۆته‌قاندنه‌وه" و مادده‌ی پێویست له درووستكردنی بۆمبدا، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
هه‌روه‌ها له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه‌سێك قۆڵبه‌ستكرا و ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وت كه ناوبراو له‌نێو مۆبایله‌كه‌یدا سیمكارتی نییه و له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه په‌یوه‌ندیی به ئه‌ندامانی دیكه‌ی رێكخراوه‌كه‌وه ده‌كات.
له یه‌كه‌م ئیفاده‌دا، گومانلێكراوه‌كه باسی له‌وه‌كرد ئاگر تێبه‌ردانی وه‌رشه‌كان به فه‌رمانی داعش ئه‌نجامداوه و له‌نێوان ساڵانی ٢٠١٧-٢٠١٨‌دا له سووریا له‌نێو رێكخراوه‌كه‌دا بووه و مه‌شقی له‌سه‌ر درووستكردنی بۆمب پێكراوه.
گومانلێكراوه‌كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به رێگای نایاسایی چووه‌ته توركیا و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه دانی به‌وه‌دا ناوه ئه‌گه‌ر بهاتایه و دهستگیرنهكرایه، له‌رێگه‌ی ته‌قینه‌وه‌وه په‌لاماری بنكه‌یه‌كی پۆلیسی ده‌دا.