Semih Erdoğdu
22 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2025
ئەنقەرە - AA
کاتژمێر ٠٠:٠٥ بەکاتی ئەنقەرە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە قەزای سندرگی پارێزگای باڵکئەسیر ڕوویدا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبەرایەتی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (AFAD)، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر تۆمارکراوە، کە چەقەکەی قەزای سندرگ بووە.
باس لەوەیش کرا کە بومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر ڕوویداوە.