Orhan Onur Gemici
25 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە – AA
کاتژمێر ١٦:٠٤ خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر، قەزای باتاڵغازی پارێزگای ماڵاتیای هەژاند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی سهرۆكایهتی ئیدارەی كارهسات و دۆخی لەناکاوی توركیا (ئافاد)دا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٣،٩٣ کیلۆمەتر ڕوویداوە.

لەو بارەیەوە، پارێزگاری ماڵاتیا، ئەرسین یازیجی ڕایگەیاند: "هێشتا هیچ هەواڵێکمان لەبارەی دۆخی نەخوازراو پێنەگەیشتووە. تیمەکانمان لە گۆڕەپانەکەدا سەرقاڵی پشکنین و بەدواداچوونن".