Utku Şimşek
25 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بڵاویکردەوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی سنوورەکان بە باکووری عێراق و سووریاوە ئەنجامدراون، ٨٢ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کە لە بینای وەزارەتەکە سازی کرد، ئاماژەی بەوە کرد کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێداگرانە درێژەی هەیە.
زەکی ئاکتورک باسی لەوە کرد کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی هەفتەی ڕابردوودا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بەتایبەتی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە، داعش و فەتۆ، ٨٢ تیرۆریست لە چالاکی خراون بە باکووری عێراق و سووریاشەوە، ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە یەکی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا لەچالاکی خراون گەیشتووەتە دوو هەزار و ٤٧٨ تیرۆریست.