Sangar Hamad Azeez
28 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای سەربازی پەسند کرد.
بەپێی بڕیارەکە سەرۆکئەرکانی سوپای تورکیا خلوسی ئاکار لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە
ژەنەراڵ یاشار گولەر پۆستی فەرماندەی گشتی جەندرمە پێسپێردرا و ژەنەرال ئومیت دونداریش پۆستی سەرۆکی دووەمی سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیای پێ سپێردرا.
هەریەک لە فەرماندەی هێزی زەمینی ژەنەرال چۆڵاک، فەرماندەی هێزی دەریایی بۆستانئۆغڵو و فەرماندەی هێزی ئاسمانی ژەنەراڵ ئوناڵ لەسەر کارەکانیان دەمێننەوە و درێژە بە ئەرکەکانیان دەدەن.