Hemın Othman Mohammed
15 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
كاندیدی ئاك پارتی بۆ سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم له سه‌رۆكایه‌تی لقی ئیستانبوڵی پارته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ میدیاكاران كۆبووه‌وه.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی ئیستانبوڵ كه 31ی ئادار به‌ڕێوه‌چوو، یڵدرم رایگه‌یاند: "قۆناغی دادگا درێژه‌ی هه‌یه".
بینالی یڵدرم باسی له‌وه كرد كه قۆناغی تانەدان لە هەموو هەڵبژاردنێکدا هەبووە و گوتی: "ئێمه له یاسا ده‌گه‌ڕێین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ربه رفاندنی ئه‌و ده‌نگه بگرین كه هاووڵاتییانمان داویانه".
گوتیشی: "دەنگەکان لە سندوقەکاندا رفێندراون، بەم شێوەیە روونە. دەنگەکانی ئێمە بۆ کاندیدی بەرامبەر نووسراوە".
یڵدرم ئاماژه‌ی به ساخته‌كاری كرد له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا و گوتی: "ئەو ساختەكاری و هەڵە و كارە گوماناوییانەی لە هەڵبژاردنەكاندا ئەنجامدراوە، بە دزینی دەنگەكانەوە سنووردار نییە، هەڵەی زۆر زیاتر هەیە".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئیستانبوڵ یڵدرم رایگه‌یاند "ئەوەی دەكەوێتە ئەستۆی هەموومان، ئەوەیە كە بەبێدەنگی چاوەڕێی ئەنجام بكەین. ناردنی پەیام بۆ وڵاتانی دەرەوە و دەستەبەركردنی فشاری دەرەكی بۆسەر توركیا، گەلەكەمان نیگەران دەكات. له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی هه‌مووان، ئه‌وه‌یه به‌ئارامی چاوه‌ڕوانی ئه‌نجام بین. بۆ جارێكی دیكه ئامۆژگاری ئیمامئۆغڵو ده‌كه‌م به‌ئارامی چاوه‌ڕوانی ئه‌و بڕیاره بێت كه دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان ده‌ریده‌كات".
یڵدرم گوتی: "لە شوێنێکی گەورەی وەک ئیستانبوڵ لە ئەنجامی هەڵبژاردنێکی سەقەتکراو ببیتە سەرۆکی ئیدارەکەی، راستییەکەی شتێکی خۆش نییە".
گوتیشی: "ساختەكاری وادەی بەسەرچوونی نییە. ساختەكاری ئەگەر لەسەرەتادا ئەنجامدرابێت، تا كۆتایی بەردەوام دەبێت. ئەمە چارەسەری پزیشكی نییە. دزینی ئیرادە و دەنگی هەڵبژاردنێك، وابەستەی هیچ نییە. دوا وادەی بەكارهێنانیشی نییە. ئەمە پێشكەش بە خواستی ئیستانبوڵییەكان دەكەم".
یڵدرم سه‌بارەت به كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی ئیستانبوڵ، ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، رایگه‌یاند "لەجیاتی ئەوەی كە مەیدان مەیدان بگەڕێت، لەجیاتی ئەوەی لەژێر ناوەكەیدا بنووسێت سەرۆكی شارەوانی، با دابنیشتایە و وەك من چاوەڕێی ئەنجامەكانی بكردایە".
بینالی یڵدرم باسی له‌وه كرد كه بۆ ماڵی سەرۆکی شارەوانی مەهەپە، شەش دەنگدەر نووسراوە، به‌ڵام خۆی ئاگای لێ نییە و گوتی:" ئەو شەرمەزارییە. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مرداره‌وه‌بوو، گۆشتی مرداره‌وه‌بووش نابێت بۆ قاورمه".