Merve Yıldızalp,Mümin Altaş,Rewa Mahmut Hasan
20 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2017
کۆکس بازار - AA
دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بۆ داکای پایتەختی بەنگلادیش، ناوبراو سەردانی شاری کۆکس بازاری کرد کە ئاوارە موسڵمانەکانی ئاراکان لە کەمپێکی ئەو شارە نیشتەجێکراون.
بینالی یڵدرم لە سەردانەکەیدا بۆ کەمپی بالوخال لە لایەن نوێنەرانی مانگی سووری تورکی و ئافاد و سەرۆکایەتی ئاژانسی هەماهەنگی و هاریکاری تورکیەوە پێشوازی لێکرا.
سەرۆکوەزیرن یڵدرم زانیاری لە بەرپرسان وەرگرت و کلیلی ئامبولانسەکان و ئۆتۆمبێلەکانی تری رادەستی بەرپرسانی نەخۆشخانەی کۆکس بازار سەدر کرد کە لە لایەن "تیکا"وە دابین کرابوو.
دواتر بینالی یڵدرم موسڵمانانی ئاراکانی بەسەرکردەوە کە لەناو کەمپەکەدا چاوەڕێی سەرۆکوەزیرانیان دەکرد و لە باوەشی گرتن و تەوقەی لەگەڵ هەموویاندا کرد.