دیاربه‌كر
رۆژی 30ی ئه‌یلول به به‌شداریی چه‌ند كاربه‌ده‌ستێكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی (به‌ده‌په) رێپێوانێك له شاری دیاربه‌كر به‌ڕێوه ده‌چێ.
به‌پێی زانیارییه‌كان به‌رپرسی به‌ده‌په له دیاربه‌كر (زوبێده زومروت)، سه‌رۆكی شاره‌وانیی (یه‌نی شه‌هیر) (سه‌لیم قوربانۆغڵو) و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی پارتی ئاشتی و دیموكراسی له شاره‌كه ئاماده‌ی رێپێوانه‌كه ده‌بن.
زومروت له‌باره‌ی ئامانج له رێپێوانهكهوه گوتی " با په‌روه‌رده به زمانی دایك بێ، پێویسته زمانی كوردی له شوێنه ره‌سمییه‌كاندا كاری پێبكرێ".
هه‌روه‌ها گوتی "پێویسته سیستمی هه‌ڵبژاردن بگۆڕێ و به‌ربه‌ستی 10% لاببرێ".
به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردن له توركیا، ئه‌و لیسته‌ی كه‌متر 10%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبێنێ، ناتوانێ وه‌كو پارت بچێته ناو په‌رله‌مان. ئه‌وه وایكردووه په‌رله‌مانتارانی پارتی ئاشتی و دیموكراسی به‌شێوه‌ی كاندیدی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.