ئێلازغ
هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی پارته‌كه‌یدا له له شارۆچكه‌ی (كهرهكۆچان) پارێزگای ئێلازغ ره‌خنه‌ی له حكومه‌تی توركیا گرت.
ده‌میرتاش گوتی " ئێمه‌ش پشتیوانیمان له كرانه‌وه‌ی دیموكراتی و دیاریكردنی ماوه‌ی چاره‌سه‌ر و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست كرد, هه‌موو ئه‌مانه‌شمان له پێناو ڕاگرتنی فرمێسكی چاوی دایكان و خوێنڕشتندا بووه، ئێمه سه‌ره‌ڕای خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌تایی كه مافی هه‌مووانه به‌ڵێنی ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه و ئازادانه‌مان پێدان, به‌ڵێنی تۆماركردنی مێژووی پرشنگدارمان پێدان."
ده‌میرتاش جه‌ختی له‌سه‌ر زمانی دایك كرده‌وه و گوتی "له كه‌سی قبووڵ ناكه‌ین به چاوی سووكه‌وه ته‌ماشای زمان و كه‌لتورمان بكا, ئه‌وان 12 ساڵه له‌سه‌ر حوكمن كه‌چی تازه هاتوون ده‌ڵێن مافی زمان و نه‌ته‌وایه‌تیتان پێده‌ده‌ین! ئێمه ئه‌و مافانه‌مان هه‌ر به له‌دایكبوونمان له‌م خاكه‌دا وه‌رگرتووه, ئه‌وه ئێوه‌ن ده‌ست له دزینی ناسنامه و قه‌ده‌غه‌كردنی زمانمان هه‌ڵناگرن، باشه ئه‌گه‌ر كورد له خاكی خۆیدا به كوردی نه‌خوێنێ ئه‌ی له كوێ نه‌وه‌كانی په‌روه‌رده بكا؟ ئێوه‌ش ئه‌گه‌ر نیازی باشتان هه‌بووایه ئه‌وا 12 ساڵ كه‌م نییه شتێكتان تێدا ئه‌نجام بدایه."
له‌باره‌ی ئاین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانیشه‌وه گوتی "ئه‌م خاكه فره نه‌ته‌وه‌یه, ئه‌گه‌رچی مێژوو شه‌ڕی خوێناوی له نێوانیاندا تۆمار كردووه, به‌ڵام ئێستا هه‌مووان پێكه‌وه ده‌ژین, ئه‌وه ئێوه‌ن جیاوازی ده‌خه‌نه نێوان خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئه‌م خاكه, عه‌له‌وییه‌كان خزمه‌ت ناكرێن و ناتوانن پۆستی حكومی وه‌ربگرن، ئێوه له سوننی و عه‌له‌وی و كورد باج وه‌رده‌گرن, بۆیه به یه‌كسانی خزمه‌تی هه‌مووان بكه‌ن, مزگه‌وت و دیندارییهكمان ناوێ ئێوه پێمان بفرۆشنه‌وه, ده‌وڵه‌ت ئاینی تایبه‌تی نییه, ده‌وڵه‌تی هه‌مووانه, خوا خاوه‌نی ئاینه‌كانه نه‌ك ئێوه."
ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌ی شاره كوردییه‌كان كرد و گوتی "ئێمه پشتیوانی له كه‌سی هه‌ڵبژێرراو ده‌كه‌ین, نه‌ك قایمقام یان به‌رپرسی شاره‌وانییه‌كی ڕه‌وانه‌كراو, ئه‌مه‌ی لێره‌دا به بیانووی پوچ نوێنه‌ری خه‌ڵك لاده‌به‌ن له كوێی دیموكراتیدا جێی ده‌كه‌نه‌وه؟"
له كۆتایی قسه‌كانیشیدا گوتی "له هیچ ده‌وڵه‌تێكی پێشكه‌وتوودا خه‌ڵك منه‌تباری حكومه‌ت نییه, ئێوه ئه‌وه‌تان ده‌وێ و ئێمه‌ش له‌سه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی كار ده‌كه‌ین, هه‌ر بۆیه لێمان قه‌ڵس ده‌بن! ئه‌گه‌ر له‌م وڵاته‌دا ڕێز له هه‌مووان بگیرێت و به یه‌ك چاو سه‌یری گشت بكرێت چاره‌سه‌ر خۆی له خۆیدا دێت و ئیتر پێوستی به دیاریكردنی ماوه نابێ له لایه‌ن ئێوه‌وه."