مانیسا
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی ئاکھیسار لەسەر رووداوی کانە خەڵوزی سۆما کە تێیدا ٣٠١ کرێکار گیانیان لە دەستدا، پێنج کەسی دیکە بە تۆمەتی کەمتەرخەمی و بێباکی دەستگیرکران.
پێشتر نۆ تۆمەتبار دوای رەوانەکردنیان بۆ بەردەم دادگا و وەرگرتنی ئیفادە لێیان، ھەشت کەسیان ئازادکران، بێ ئەوەی بەندبکرێن تا رۆژی دادگاییکردنیان دەهێڵرێنەوە.
یەکێ لەو نۆ کەسە کە بەرپرسی گۆڕینی شەفتی کرێکارانی کانەکەیە، بە بڕیاری دادگا رەوانەی گرتووخانە کراوە.
ھەریەکە لە بەڕێوەبەری کارگێڕیی کانە خەڵوزی سۆما بە ناوی ئاکین چەلیک، ئەندازیاران یاڵچین ئەردۆغان، ئەرتان ئەرسۆی و بەرپرسی گۆڕینی شەفتی دەوام یاسین کورناز لە لایەن دادگاوە بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچووە.