مانیسا
بەڕێوەبەرایەتی ئەمنیەتی مانیسا بڵاوی كردەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوەندی ئەو پاریزگایەدا ئۆپەراسیۆنێك لە دژی داعش ئەنجام دراوە و 17 كەس دەستگیر كراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئانادۆڵو كەوتوونە هێزەكانی دژە تیرۆری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئەمنیەتی مانیسا لەگەڵ هێزی جەندرمە لە ناوەندی ئەو پارێزگایەدا لە دژی ئەندامانی داعش ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجام داوە و لەو ئۆپەراسیۆنەدا 17 كەسیان بەتۆمەتی ئەوەی پەیوەندییان لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە سووریا هەبووە و هەروەها جیهادییان رەوانەی لای تیرۆریستانی داعش كردووە و پڕوپاگەندەیان بۆ تیرۆریستان كردووە، دەستگیر كرد.