Şahap Çakır
19 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2023
ئەرزەڕۆم – AA
بەشی هەرە زۆری توێژی سەرەوەی رووباری ئاراس کە بەنێو شارۆچکەی هۆراسان لە پارێزگای ئەرزەڕۆمدا تێپەڕ دەبێت، بەستوویەتی.
پلەکانی گەرما لە شەودا بۆ خوار حەوت پلەی ژێر سفری سەدی دابەزین و توێژی سەرەوەی ژمارەیەک لە چەم و رووبارەکانیش بەستوویەتی.

بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرماسۆڵەی رووی لە ناوچەکە کردووە رووباری ئاراس و چەمی زارس کە لەسەر رێگای نێوان ئەرزەڕۆم و قەرس-ن بەستوویەتی.
کەناراوەکانی رووباری ئاراس و چەمی زارس بەتەواوی و توێژی سەرەوەی ناوەڕاستەکەیشیان، بەستوویەتی.
