Sangar Hamad Azeez
11 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
دامێنی چیاکانی ئاراس لە ئیدر کە بە سرووشتێکی جوان و پڕ گوڵ و سەوزایی وەرزی بەناوبانگە، بۆتە جێی بایەخی هەنگەوانانی ناوچەکە.
هەنگەوانان لە شارەکانی ئاگری، ئەرزەڕوم، قەرس، ئەردەخان و ئارتڤین بە مەبەستی بەرهەمهێنانی هەنگوینێکی سرووشتی و باش روو لە دامێنێ چیاکانی ئاراس دەکەن.
لە لێدوانێکی بۆ ئانادۆڵو حەسەن دۆغان کە مامۆستایەکی خانەنشینی گوندی خامورکەسەنی سەر بە شارۆچکەی توزلوجەیە لە ئیدر گوتی: "ئەو هەنگوینانەی لە دامێنی چیاکانی ئاراس بەرهەم دەهێنرێت یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی هەنگوین لە تورکیا".
ناوبراو گوتی: "ئێرە ناوچەیەکی زۆر بە پیتە بە تایبەتی لە بواری کشتوکاڵی ئۆرگانی، واتە بەهۆی بەکار نەهێنانی پەینی کیمیایی گوڵ و بەرهەمەکانی ئێرە بە سرووشتی خۆیان گەشەدەکەن، ئەمەش وایکردووە کە هەنگوینی ئێرە تەواو سرووشتی بێت، هیچ لە هەنگاوانەکانی ئێرە شەکر نادەن بە هەنگەکانیان و لێدەگەڕین هەنگەکان بە شیلەی گوڵی سرووشتی هەنگوین دروست بکەن ".
هەنگەوان یاسین توران گوتی: "لێرەدا پەروەری هەنگ دەکەین، بە سرووشتی ترین شێوە هەنگوین بەرهەم دەهێنین، دوای مانگی ئاب دەستهەڵگرتنەوەی هەنگوینەکان دەکەین و دواتر دەیانفرۆشین".