Özcan Yıldırım
11 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٤٦ هەزار و ٣٨٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٤ هەزار و ٤٦ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٦٣ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤٦ هەزار و ٣٨٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٤ هەزار و ٤٦ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٦٣ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٨٢١ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی نۆ هەزار و ٢٣١ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٦٥٩ هەزار و ٩٣ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٣٤ مليۆن و ٦٩٤ هەزار و ٦٢٤ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٨٣٥ هەزار و ٩٨٩ حاڵهت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٩ هەزار و ٢٩٠ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٣١٠ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٨ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥١،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٢،٤ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣١ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ههشت كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.