29 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2020
نهوشههر ــ AA
لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار، پشکوتنی گوڵی درەختەکانی قەیسی و بادەم، دیمەنێكی زۆر جوان دەبەخشێتە ناوچەی كاپادۆكیا-ی گەشتیاریی سەربە پارێزگای نهوشههر ناوەڕاستی توركیا.
كاپادۆكیا بە یەكێك لە ناوچە گرنگەكانی گەشتیاریی، مێژوویی و رۆشنبیریی توركیا داندرێت كە بەردەوام سەرنجی گەشتیارانی جیهانی راكێشاوە.
لەئێستادا كە دەستپێكی وەرزی بەهارە، گۆڵەكانی سەر چڵی درەختەكانی قەیسی و بادەم پشکوتوون كە ئەوەیش ئەوەندەی دیكە جوانی بەخشیوەتە ناوچەکە.
لە هەر وەرزێكدا ناوچەكە پۆشاكێك دەپۆشێت كە لەگەڵ جوانییەكەدا دەگونجێت، بۆ نموونە لە وەرزی زستاندا لە ئەنجامی بەفر بارین سپی دەپۆشێت و لە وەرزی پاییزیشدا، بەهۆی گەڵاڕێزانەوە رەنگی زەرد دەپۆشێت.