30 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و بانگه‌شانه‌ی له میدیای كۆمه‌ڵایه‌تییدا بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ناڕوونی ودژبهیهكی هه‌یه له‌باره‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)، بێ بنه‌مان.
كۆجا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند ''ئه‌و بانگه‌شانه‌ی له میدیای كۆمه‌ڵایه‌تییدا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاومانكردووهتهوه ناڕوون و دژبه‌یه‌كن ته‌واو بێ بنه‌مان''.
كۆجا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه‌یه و رایگه‌یاند ''راسته‌وخۆ پشكنینه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كراوه‌ته بنه‌ما. زانیارییه‌كان، زانیاری دروستی سات به ساتن. تێكدانی راستییه‌كان سوودی بۆ كه‌س نییه''.