Cem Genco,Burak Milli
04 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2020
هاتای - AA
هێزه سه‌ربازییه‌كانی توركیا، به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی خاڵه‌كانی چاودێری له ئیدلب له رێی 10 بارهه‌ڵگره‌وه كۆمه‌ڵێك قوله‌ی چاودێری گەڕۆکی ره‌وانه‌ی ئه‌و شاره كرد.
ئه‌و قولانه له‌پاڵ ئه‌وه‌ی كه گەڕۆکن و ده‌تواندرێت له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه بگوێزرێنه‌وه، هاوكات گولـلهنهبڕن و توانای به‌رگه‌گرتنی په‌لامارییان هه‌یه.
ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی قولهكانیان هه‌ڵگرتبوو گه‌یشتنه شارۆچكه‌ی ره‌یحانلی سه‌ربه هاتای كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ سووریا، دواتر له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی توند بارهه‌ڵگره‌كان له سنووره‌وه به‌ره‌و ئیدلب كه‌وتنه رێ.