Sabri Kesen
04 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2020
موغڵا - AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌گوڕی ٤،٤ پله له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی ماڕماڕیس سه‌ربه موغڵا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست روویدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا (AFAD) بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاتژمێر ٠٥:١٠، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٤،٤ پله له ده‌ریای ناوه‌ڕاست له دووری ٨٠ كیلۆمەتر له دوورگەی دۆدیكانیسیای یۆنان و ١٦٨ كیلۆمەتر له شارۆچكه‌ی ماڕماڕیس روویداوه.
بوومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی نزیكه‌ی ١١،٩١ كیلۆمەتر روویداوه.
قایمقامی مارماڕیس، ئه‌رتوغ شه‌وكه‌ت ئاكسۆی به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه بوومه‌له‌رزه‌كه له نزیكی ١٨٠ كیلۆمەتر له دووری شارۆچكه‌كه روویداوه و گوتی: ''هیچ ترس و دڵه‌راوكێیه‌ك له شارۆچكه‌كه‌دا نییه و هیچ رووداوێكی نه‌رێنیی له شارۆچكه‌كه رووی نه‌داوه''.