01 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2021
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگهیاند: "بەرەنگاربوونەوەی ئێمە لەگەڵ توندوتیژی دژبە ژنان، بە رێککەوتننامەی ئیستانبوڵ دەستی پێ نەکردووە، هەربۆیە بە کشانەوەشمان لە رێککەوتننامەكه، کۆتایی نایەت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە كۆبوونهوهی ناساندنی چوارهم پلانی نیشتمانیی بهرهنگاربوونهوهی توندوتیژی دژبە ژنان، گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان باسیشی لەو مشتومڕانە کرد کە لەسەر رێککەوتننامەی ئیستانبوڵ هاتوونەتە ئارا و گوتی: "بەرەنگاربوونەوەی ئێمە لەگەڵ توندوتیژی دژبە ژنان، بە رێککەوتننامەی ئیستانبوڵ دەستی پێ نەکردووە، هەربۆیە بە کشانەوەشمان لە رێککەوتننامەكه، کۆتایی نایەت. هاوشێوهی رابردوو، بهردهوام دهبین له تێكۆشان دژبە بهكارهێنانی توندوتیژی دژبە ژنان و داكۆكیكردن له مافهكانیان".
سەرکۆماری تورکیا جەختیشی کردەوە لە بەگژداچوونەوەی توندوتیژی و گوتی: "پێویسته هاوشێوهی بهرهنگاربوونهوهی كۆرۆنا، بهجددیی و بابهتیانه بهرهنگاری توندوتیژی دژبە ژنان ببینهوه، بهبێ ئهوهی نان و پیازی پێوه بخورێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو کە لە چوارچێوەی گۆڕانی بارودۆخەکان و ئەو پێویستییانەی دێنە ئاراوە، بەردەوام دەبن لە گرتنەبەری هەموو رێوشێنێکی کارگێڕیی و یاسایی و گوتی: "لە رێگای پلانی كاری نوێوه، بهرهنگاربوونهوه(ی توندوتیژی دژبە ژنان) بههێزتر دهكهین".
نایەت".