Betül Yürük
25 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2019
نیویۆرك – AA
نوێنه‌ری توركیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، فه‌ریدون سینیرئۆغڵو له باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی باسیان له‌وه ده‌كرد كه ئه‌گه‌ر سه‌لمێندرا ئه‌و هێزه ئۆپۆزسیۆنانه‌ی توركیا پشتگیری‌یان ده‌كات به ئه‌نقه‌ست هاووڵاتییانی سڤیلیان كردبێته ئامانج و "تاوانی جه‌نگیان" ئه‌نجام دابێت؛ رایگه‌یاند: "ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه له هه‌ر جۆره پێشێلكارییه‌كی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكرێت و ئه‌نجامده‌رانی به به‌رپرسیار بزاندرێن و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له ئه‌مریكییه‌كان و دۆسته‌كانی دیكهیشمان بكرێت كه ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجام داوه".
سینیرلیئۆغڵو له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی هه‌وڵی دروستكردنی رێره‌وی تیرۆر له سنووره‌كانی باشووری توركیا و هێنانه‌دی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچه‌كه له باكووری سووریا له لایه‌ن سوپای توركیا دژبە رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و داعش به شێوه‌یه‌كی سنووردار له‌ودیوی سنوور ئه‌نجام دراوه و گوتی: "به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌ر جۆره لێدوانێك ده‌كه‌م كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر وه‌ك هێرشكاریی نیشان ده‌دات. توركیا له سووریا (له هه‌موو وڵاتێك) زیاتر به‌ره‌نگاری داعش بووه‌ته‌وه، رووبه‌روو له دژی جه‌نگاوه و زۆرترین باجی ئه‌مه‌ی داوه. به ئه‌نقه‌ست هه‌وڵ ده‌درێت راستییه‌كان له‌باره‌ی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه بشاردرێنه‌وه یاخود له‌بیربكرێن. یه‌كه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا، یه‌په‌گه به باڵی سووریای په‌كه‌كه ده‌زانێت، په‌كه‌كه‌ش له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ناتۆ و ئه‌مریكاوه به رێكخراوی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌م دراوه. ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌ت به بۆچوونی به‌كارهێنانی رێكخراوێكی تیرۆریستی له دژی رێكخراوێكی تیرۆریستی دیكه چه‌كی قورسیان بۆ په‌كه‌كه/یه‌په‌گه دابین كرد و ئه‌و چه‌كانه‌ش دژی توركیا به‌كارهێندران".
فه‌ریدون سینیرئۆغڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ و رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌یان دیكۆمێنت كردووه كه په‌كه‌كه/په‌یه‌ده، عه‌ره‌ب و توركمانه ره‌سه‌نه‌كانیان ده‌ركردووه و دیمۆگرافیای ناوچه‌كه‌یان گۆڕیووه و گوتی: "سه‌دان هه‌زار كورد هه‌ڵاتوون بۆ توركیا و باكووری عێراق. ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه وه‌ك گۆڕه‌پانی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی تیرۆری تۆتالیتاری لێهاتووه".
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ته‌نها ئامانجه‌كانی تیرۆر پێكراون و ره‌چاوی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كراوه و گوتی: "به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و رووسیا، دوای هه‌وڵه دیپلۆماتییه سه‌ركه‌وتووه‌كان ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌م وه‌ستێندرا، به هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانمان رێگه‌مان گرت له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی تیرۆر. له‌وانه‌یه ئه‌وه هه‌واڵێكی خۆش نه‌بێت بۆ هه‌موو كه‌سێك، به‌ڵام هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی تاكو ئاشتی و ئاسایش له سووریا به‌دی بێت".
- "لێسه‌ندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه و جێهێشتنی چه‌كدارانی داعش و خانه‌واده‌كانیان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر نییه، به‌ڵكو ته‌نها ده‌بێته خۆدزینه‌وه‌یه له به‌رپرسیارێتی"
نوێنه‌ری توركیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه توركیا به‌رپرسیارێتی چه‌كداره‌كانی داعش و خانه‌واده‌كانیان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت كه له سووریا ده‌ستبه‌سه‌ركراون و ئاماده‌ی كاركردنه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌و وڵاتانه‌ی چه‌كدارانی داعشیان لێوه هاتوون و گوتی: "به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام له‌وه‌دایه ئه‌و چه‌كدارانه و خانه‌واده‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان. لێسه‌ندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه و جێهێشتنیان له‌وێ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر نییه، به‌ڵكو ته‌نها ده‌بێته خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیارێتی".
- وه‌ڵام بۆ ئه‌مریكا له‌باره‌ی "تاوانی جه‌نگ" و بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی "ناوچه‌ی ئارام"
سینیرلیئۆغڵو له وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام، گوتی: "ئه‌و وڵاتانه‌ی له دژی شه‌پۆلی كۆچبه‌ران سنووری وڵاته‌كانیان به تێلدڕوو داخستووه ده‌یانه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانیان كه‌مپێكی په‌نابه‌ران دروست بكه‌ن و په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌وه هێشتا چاوه‌ڕێین یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌و به‌ڵێنانه به‌رێته سه‌ر كه له ٢٠١٦ له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون".
نوێنه‌ری توركیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، فه‌ریدون سینیرئۆغڵو له باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی باسیان له‌وه ده‌كرد كه ئه‌گه‌ر سه‌لمێندرا ئه‌و هێزه ئۆپۆزسیۆنانه‌ی توركیا پشتگیری‌یان ده‌كات به ئه‌نقه‌ست هاووڵاتییانی سڤیلیان كردبێته ئامانج و "تاوانی جه‌نگیان" ئه‌نجام دابێت؛ رایگه‌یاند: "ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه له هه‌ر جۆره پێشێلكارییه‌كی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكرێت و ئه‌نجامده‌رانی به به‌رپرسیار بزاندرێن و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له ئه‌مریكییه‌كان و دۆسته‌كانی دیكهیشمان بكرێت كه ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجام داوه".
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌رگیز ئه‌و ده‌نگۆ ناڕه‌وایانه قبوڵ ناكه‌ن كه توركیا ده‌كه‌نه ئامانج و راستییه‌كان له گۆڕه‌پانه‌كه له سووریا دیارن و دیاره كێ درۆ ده‌كات.