Zuhal Demirci
10 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لامارانه‌ی كرد كه دوو كافتریای جیاجیای شارى كه‌ركووك-یان كرده ئامانج.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندووه، نیگه‌رانن به‌بیستنی هه‌واڵی سێ په‌لامار كه شه‌وی رابردوو خه‌ڵكی مەدەنی كه‌ركووك-یان كردووه‌ته ئامانج و گیان له‌ده‌ستدانی كه‌سێك و برینداربوونی 14ی دیكه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌توندی ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كان كراوه و داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه و چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ برینداره‌كان كراوه.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان زیان به ئیراده‌ی پێكه‌وه‌ژیانی خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌گه‌یه‌نن و یاری به رۆژهڤهكانی كه‌ركووك ده‌كه‌ن، وێڕای هۆشدارییه‌كانی توركیا به‌رده‌وامن له په‌لاماره‌كانیان.
له ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "چاوه‌ڕوانی هه‌موو رێوشێونێكی ئه‌منیین له به‌رپرسانی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌موو چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كه‌ركووك. سه‌رله‌نوێ جه‌خت له گرنگیی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه و شه‌فافانه‌ی هاونهژادهكانمان ده‌كه‌ین كه ماوه‌یه‌كه پڕۆتێستۆی ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن".