Murat Temizer
15 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، فاتیح دۆنمه‌ز رایگه‌یاند: "گرێبه‌ستی بازرگانیی گازی سروشتی زیادكراو كه ١١ ملیار مه‌تر سێجا ده‌گوازێته‌وه له رێگای هێڵی باكو-تفلیس-ئه‌رزه‌ڕۆم تاكوو كۆتایی ٢٠٢٤ كاری پێ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان ئه‌نجام دراوه".
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، فاتیح دۆنمه‌ز له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له كاتێكدا وه‌رزی زستان نزیك ده‌بێته‌وه، توركیا بۆ دابینكردنی گازی سروشتی زیاده هه‌نگاوی باشی ناوه و نووسیوویه‌تی: " گرێبه‌ستی بازرگانیی گازی سروشتی زیادكراو كه ١١ ملیار مه‌تر سێجا ده‌گوازێته‌وه له رێگای هێڵی باكو-تفلیس-ئه‌رزه‌ڕۆم تاكوو كۆتایی ٢٠٢٤ كاری پێ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان ئه‌نجام دراوه".
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه گاز به نرخێكی گران كڕدراوه، دۆنمه‌ز نووسیوویه‌تی: "ئه‌م ده‌نگۆیانه دوورن له راستی. نرخه‌كان له گرێبه‌سته درێژمه‌وداكان په‌یوه‌ندیدار به نرخی بازاڕه جیهانییه‌كان به وڵاتانی ئه‌ورووپایشه‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت".
فاتیح دۆنمه‌ز ره‌تی كرده‌وه كه توركیا نه‌وت و كۆمپانیای هاوپشكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و هێڵه‌كانی بۆری فرۆشتبێت و ده‌ڵێت: "به دڵنیایییه‌وه توركیا نه‌وت و كۆمپانیای هاوپشكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و هێڵه‌كانی بۆری نافرۆشێت و هه‌رگیز ئه‌وه روو نادات".