Cemil Murat Budak,Serdar Açıl
15 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی 'شانه نهێنییه‌كان"ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه‌دا، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٩٨ تۆمه‌تبار له ٤٥ پارێزگای توركیا ده‌ركرد.
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی شانه نهێنییه‌كانی فه‌تۆ هۆبه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه رێكخراوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٩٨ تۆمه‌تبار ده‌ركرد كه حه‌وتیان به‌رده‌وامن له ئه‌ركه‌كانیان و ٥٣شیان له‌كار دوور خراونه‌ته‌وه.
تیمه‌كانی پۆلیس به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌ش كردووه.