Ramazan Kaya
23 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2021
قەیسەری - AA
لە پارێزگای قەیسەری لە تورکیا، بە داواکردنی سزای زیندانی تا ١٥ ساڵ، دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەبارەی چوار تۆمەتباری بیانیی کرایەوە کە (ه.ئ)ی بە ناو ''ئەمیری رەققە''ی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان لەنێودایە.
لەو سکاڵانامەیەدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری قەیسەریەوە ئامادەکراوە لەبارەی هەریەک لە تۆمەتبارانی بەرەگەز سووری (ه.ئ)، (ی.ئ.ئ)، (م.ئ) و (م ئ. ئ) بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکداری، لە لایەن دووەمین دادگای قورسی ئاگرییەوە پەسەند کرا.
لە سکاڵانامەکەدا باس لەوە کراوە کە هەر چوار تۆمەتبارەکە ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوون و لە ناو ئەو رێکخراوەدا کردەی تیرۆریستیان ئەنجامداوە.
هەروەها لە سکاڵانامەکەدا ئەو تاوانانە باس کراوە کە تۆمەتبارەکان ئەنجامیانداوە، بەڵام تۆمەتباران تۆمەتەکانیان رەتکردەوە.
لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا لە لایەن فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای قەیسەریەوە ئەنجامدرا، هەریەک لە (ه.ئ) بەناو ئەمیری رەققەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و پیاوکوژانی رێکخراوەکە (ی.ئ.ئ) ، (م.ئ) و (م ئ. ئ) دەستگیرکرابوون. دوای رێکاریەکانی جەندرمە لە بارەیانەوە تۆمەتباران لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا رووبەڕووی دادگا کرانەوە و، لە لایەن دادگاوە بڕیاری دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرکرا.