Zeynep Katre Oran, Irmak Akcan
09 تشرینی یەکەم 2026•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2026
بەهۆی کارەکانی لهبارهی ئاشتیی و یاسای نێودەوڵەتیی، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بەخشرایه یاساناسی ئەفریقای باشوور، ناڤانیسیم ناڤی پیلای.
لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی لە پەیمانگەی نۆبڵی نەرویج لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج سازكرا، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ ئاشکرا کرا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە پیلای بە کارەکانی لهبارهی پرۆسەی دادگایی کردنی تاوانەکانی جەنگ، تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جینۆساید بەشدارییەکی گرنگی لە یاسای نێودەوڵەتییدا کردووە، جەختیش لەسهر ئهوە کراوەتەوە کە ناوبراو بە درێژایی کاروانی پیشەیی خۆی بەرگریی لە بنەما گەردوونییەکانی یاسا کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بەهۆی هەوڵەکانی لەپێناو دەستەبەرکردنی ئاشتیی و بەهێزکردنی یاسای نێودەوڵەتیی، لیژنەی نۆبڵی نەرویجی بڕیاری دا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ ببەخشێتە ناڤی پیلای".