کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا لەبارەی ھەڵبژاردنەکەی رۆژی ٣١ی ئازاری ٢٠١٤، زانیاریی دایە رۆژنامە رەسمییەکانی ئەو وڵاتە.
بەپێی یاسا گشتییەکانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا، پێویستە پارتە سیاسییەکان، لانیکەم شەش مانگ بەر لە ھەڵبژاردن نیوەی کاندیداکانی پەرلەمان، سەرۆکی شارەوانی، ئەنجومەنی شارەوانی بۆ کۆمسیۆن بەرز بکەنەوە.
واتا رۆژی ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٣ ھەر پارتێکی بەشداربوو لانیکەم نیوە لە کاندیدانی پەرلەمان، سەرۆکی شارەوانی، ئەنجومەنی شارەوانی بۆ کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن بەرزکردۆتەوە.
لیستی پارتە بەشداربووەکانی ھەڵبژاردنی تورکیا بۆ هەڵبژاردنی ٣١ی ئازاری ٢٠١٤:
"١- پارتی دادو گەشەپێدان
٢- پارتی ئاڵتەرناتیڤ
٣- پارتی تورکیای ئازاد
٤- پارتی ئاشتی و دیموکراتی
٥- پارتی یەکبوونی گەورە
٦- پارتی گەلی کۆماریی
٧- پارتی دیموکراتی
٨- پارتی چەپی دیموکراتی
٩- پارتی رێگای راست
١٠- پارتی ئەمەک
١١- پارتی گەنج
١٢- پارتی ماف و راست
١٣- پارتی ماف و ئازادی
١٤- پارتی رزگاریی گەلان
١٥- پارتی بەرزیی خەڵک
١٦- پارتی مافەکانی خەڵک
١٧- پارتی داوای ئازادی
١٨- پارتی کرێکاران
١٩- پارتی لیبراڵی دیموکراتی
٢٠- پارتی میللەت
٢١- پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست
٢٢- پارتی کۆشش و ئازادی
٢٣- پارتی سەعادەت
٢٤- پارتی ریفۆرم و گەشەپێدانی کۆمەڵگە
٢٥- پارتی کۆمۆنیستی تورکیا
ئەو لیستە دوای نوێ کردنەوەی لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا، لە چەند رۆژنامەیەکی رەسمیی وڵاتەکەدا بڵاوکراوەتەوە.
تا کاتی ھەڵبژاردن ھەر گۆڕانکارییەک لە کارەکانی کۆمسیۆن رووبدا، وەکو خۆی بڵاودەکرێتەوە. ھەروەھا دەرگای رەخنەو پێشنیار لەبەر دەم بوونی ھەر کەم و کوڕی و زانیارییەکی ھەڵەدا کراوە دەبێ.
لەکاتی گۆڕانکاریی لە پرۆفایلی ھەر کاندیدێک لە بابەتە کۆمەڵایەتییەکان، نازناو، تەمەن، سەربازیی، رەگەزنامە، نشینگە ئەوا پێویستە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا ئاگادار بکرێتەوە دوا گۆڕانکاریی کاندیدەکە تۆماربکرێتەوە.