رەمزی جان، بەمەبەستی پشتگیریی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، کفنی لە خۆی پێچاوە و لە ئیستەنبوڵەوە بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوتووە.
جان هەشت رۆژ لەمەوبەر لە شاری ئەستەنبوڵەوە بۆ پشتگیریی لە ئەردۆغان و هاوەڵانی، بەرێکەوت.
لەبارەی کارەکەی جان گوتی: "لە دوای هاتنە سەر کاری ئەردۆغان وەکو سەرۆکوەزیران، کفنەکانمان لەبەرماندایە. هەر کەسێک بچێتە شەڕەوە پێی دەڵێن شەهید ،هەربۆیە منیش رۆژێک لەم رێیەدا دەمرم بەڵام کفنەکەم لێناکەمەوە."
جان دەڵێ لەڕێگادا و لە نزیک شاری بۆڵو، داوایان لێکردووە لە بەرامبەر پارەدا واز لەو هەڵوێستەی بێنێ.
جان بەو جۆرە پشتیوانیی خۆی بۆ ئەردۆغان دەربڕی: "هەمووان دازانین ئەردۆغان چی بۆ ئەم وڵاتە کردووە، من ٤٣ ساڵم کە مناڵبووم بیرمە لەبەردەم چرا لۆکزدا وانەمان دەخوێند ،ئەگەر خوا یاربێ رێگایەکی ٧٠ کیلۆمەتر ماوە لە بەردەممدا ،رۆژانە ٣٠-٤٠ کیلۆمەتر دەبڕم . جانتام پێ نییە و پێڵاوەکانیشم زۆر باش نەبوون، بەڵآم هەر ئەم رێگایە تەواو دەکەم. کاتێ بەڕێکەوتم زۆرێک لە هاوەڵانم پشتگیرییان کردم و هەندێکیشیان رای جیاوازیان هەبوو، بەڵآم گرنگ ئەوەیە من بەڕێکەوتم ، نابێ بهێڵین دەستوەردەنە کاروباری ئێمەوە، تەنیا لەبەر ئەوەی کە کەسێک دەیەوێ، ناکرێت سەرۆکوەزیرانمان بڕوات تەنیا لە رئەوەی کەسانێک دەیانەوێ."