Selma Bıyıklı Adabaş
21 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا، ھەشت ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز لە چالاکی خران.
بەپێی ئەو راگەیاندراوەی لە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاوکراوەتەوە، سوپای تورکیا لە بەرواری ٢٠-٢١ی تەمووز، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤەشین - باسیان، لە باکووری عێراق و ھەروەھا لە ناوچەکانی دەوروپشتی ھەکاری ئەنجامداوە.
راشگەیاندرا کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ھەشت ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز لە چالاکی خراون.