Muhammed Boztepe,???
11 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری وه‌زیری ناوخۆ و گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، ئیسماعیل چاتاكڵی رایگه‌یاند: ''شه‌ڕكه‌ره تیرۆریستێكی بیانی كه هاووڵاتی ئه‌مریكییه وكاره‌كان له‌باره‌یه‌وه ته‌واوبوو، له توركیاوه سنوورداش كرایه‌وه''.
جێگری وه‌زیری ناوخۆی توركیا بۆ كاروباری كۆچبه‌ران و سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ره‌وشی له ناكاو و كاره‌ساته‌كان، ئیسماعیل چاتاكڵی رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ ده‌ستكراوه به سنورداشكردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕكه‌ره تیرۆریسته بیانیانه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگه‌یاندبوو راده‌ستی وڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه.
ئیسماعیل چاتاكڵی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه 'حه‌وت شه‌ڕكه‌ری تیرۆریستی بیانی به ره‌گه‌ز ئه‌ڵمانی كه به‌رنامه‌كانی گه‌شتیان ته‌واوبووه له ناوه‌نده‌كانی رهوانهكردنهوه، له ١٤ی تشرینی دووه‌مدا سنوورداش ده‌كرێنه‌وه. گوتی: "پرۆسه‌ی گێڕاندنه‌وه‌ی شه‌ڕكه‌ره تیرۆریستێكی بیانی كه هاووڵاتی ئه‌ڵمانیایه و له بنكه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌یه ئه‌نجام دراوه. پڕۆسه‌ی دادوه‌ری شه‌ڕكه‌ره تیرۆریستێكی بیانی كه هاووڵاتی دانماركه ئه‌نجام دراوه. ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه وڵاته‌كانیان. بۆیه ئه‌مڕۆ شه‌ڕكه‌ری تیرۆریستی بیانی له وڵاته‌كه‌مان ده‌رده‌كرێن. شه‌ڕكه‌ره تیرۆریستێكی بیانی كه هاووڵاتی ئه‌مریكییه وكاره‌كان له‌باره‌یه‌وه ته‌واوبوو، له توركیاوه سنوورداش كرایه‌وه".