Baybars Can
08 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2022
بەتلیس - AA
داواکاری گشتیی بەتلیس باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا خۆڕادەستکردنەوەی تیرۆریستێکی پەکەکەی بە هێزە ئەمنییەکانی وڵاتە راگەیاند.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە داواکاری گشتیی بەتلیس بڵاوکراوەتەوە، ئەو تیرۆریستە لە دەروازەی شرنەخ لەگەڵ عێراق خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە پرۆسەی خۆڕادەستکردنەوەکە لە دوای هەوڵەکانی هۆبەی بەرەنگاربووەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای بەتلیس بۆ قایلکردنی تیرۆریستەکە هاتووە.
بەخۆڕادەستکردنەوەی ئەو تیرۆریستە، ژمارەی ئەو تیرۆریستەی کە لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە لە رێگەی قایلکردنەوە خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووەتەوە گەیشتە ١٩٧ تیرۆریست.