Mehmet Tosun,Mohammed Baqi Hussein
16 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، نوره‌ددین جانیكلی له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ كۆبووه‌وه.
جانیكلی له وه‌زاره‌تی به‌رگری به رێوڕه‌سمێكی سه‌ربازی پێشوازیی له ستولتنبێرگ كرد كه به سه‌ردانێك له توركیایه.
دوای رێوڕه‌سمه‌كه ستولتنبێرگ ده‌فته‌ری شه‌ره‌فی واژووكرد و دواتر كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیی له‌گه‌ڵ جانیكلی ئه‌نجامدا.
دواتریش كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كان به‌ڕێوه‌چوو.