Yusuf Aydın Deniz
16 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2018
ئیستانبوڵ- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانی به‌شدارییكردن له كۆنگره‌ی جیهانیی كارسازیی كه له هۆتێلی هیڵتن بۆرمۆنتی به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئهردۆغانله گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند: "ساڵی رابردوو له رێگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی له‌سه‌دا ٧،٤ه‌وه بووینه یه‌كه‌می وڵاتانی G20 و پله‌ی دووه‌ممان له ریزی وڵاتانی رێكخراوی هاریكاریی ئابووری و گه‌شه‌پێدان OECD، به‌ده‌ستهێنا".
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه توركیا ته‌نها خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی نێوان ئاسیا و ئه‌ورووپا نییه و رایگه‌یاند:
" به‌ڵكو توركیا هاوكات ناوه‌ندێكی ناوچه‌ییه كه له هه‌ریه‌ك له بواره‌كانی بازرگانی، پیشه‌سازیی، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، گه‌شتیاریی و كشتوكاڵدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ملیاره‌ها مرۆڤ و جوگرافیایه‌كی به‌رفراوان ده‌كات. ئامانجمان ئه‌وه‌یه به باشترین شێوه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م پێگه‌یه‌مان بكه‌ین و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ینه یه‌كێك له ١٠ گه‌وره‌ترین ئابوورییه‌كانی جیهان. بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته وه‌به‌رهێنانی زیاتر، به‌رهه‌می زیاتر، هه‌نارده‌ی زۆرتر و ده‌سته‌به‌ری هه‌لی كاری زیاتر بكه‌ین و له‌سه‌ر رێگه‌كه‌مان به مكووڕیی به‌رده‌وام بین".
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "پێویسته سه‌ره‌تا وه‌به‌رهێنان له مرۆڤدا بكه‌ین. له‌به‌رئه‌وه ده‌ڵێم، توركیا پێویستی به دانیشتوانی گه‌نج هه‌یه. لێره‌وه په‌یامی خۆم ده‌مه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، با سڵ له مرۆڤ نه‌كه‌ینه‌وه. چی له رۆحی ئه‌م هه‌موو تێكۆشه‌ره‌دا هه‌یه؟ مرۆڤ. له‌به‌رئه‌وه پێوهیستمان به مرۆڤی تێكۆشه‌ر هه‌یه. پێویسته له‌سه‌رمان ده‌ست له‌ناوده‌ست ئه‌م مرۆڤه تێكۆشه‌رانه پێبگه‌یه‌نین".
گوتیشی: "له ئێستادا له رۆحییه‌تی بانكی نێوده‌وڵه‌تی دراوIMFدا دارده‌ستیی بوونی هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆرێك له وڵاته نه‌گبه‌ته‌كانی جیهان نه‌یانتوانیوه له زیهنییه‌تی دارده‌ستیی ئه‌مانه رزگاربن، به‌رده‌وام ئازاریان ده‌ده‌ن"
سه‌ركۆماری توركیا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ده‌ڵێین وه‌رن با بناغه‌ی ئاشتییه‌كی نوێ له‌م جیهانه‌دا دابنێین. با به‌و شێوه‌یه به هه‌ڕه‌مه‌كی بۆمب به‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌دا نهبارێنین. بۆمبی به‌رمیلییان به‌سه‌ردا دانهبارێنین".
دواتر گوتی: "كاتێك دێته سه‌ر باسی قسه، ده‌ڵێن 'ئاشتی، ئاشتی، ئاشتی'. ئه‌مه چۆن ئاشتییه‌كه؟ وه‌ره بۆردوومانی ئێره بكه و دواتر باسی 'ئاشتی' بكه. ئاشتی له‌وجۆره با هه‌ر نه‌بێت. با راستگۆ بین. با سه‌رڕاست بین".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه توركیا چاوی نه‌بڕیوه‌ته خاكی هیچ كه‌س و رایگه‌یاند: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دوو ئامانجیان هه‌یه. یه‌كه‌میان دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌مان و دووه‌میان ده‌سته‌به‌ركردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیره بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره سوورییانه‌ی له وڵاته‌كه‌مان ده‌ژین".