Muhammed Onur Yavrutürk
18 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2023
وان - AA
حەوزی دەریاچەی وان کە یەکێکە لە وێستگە گرنگەکانی باڵندە کۆچەرەییەکان، لەم رۆژانەدا میواندارێتی دەیان جۆر باڵندە دەکات.
حەوزەکە کە لە ناوەندە گرنگەکانی میوانداریکردنی هەندێک جۆر باڵندەیە لەکاتی کۆچکردنیان لە باکووری ئەفریقاوە بۆ ئێران، لە رووی دەوڵەمەندیی جۆر و ژمارەی نیشتەجێبووانەوە سەرنج بۆخۆی رادەکێشێت.
چەندین جۆرە باڵندەی وەکو قاز، مراوی، قوڵینق، قوو و ماسیگرە کە لە ناوچە ئاوییەکانی گۆروندو، کاراسو و یۆڵدۆندو-ی کەناراوی دەریاچەی وان و دەریاچەی ئەرچەک دەبینرێن سەرنجی سرووشت دۆستان بۆخۆیان رادەکێشن.
هاوکات قوو و فلامینگۆ کە لە هەموو وەرزەکاندا لە حەوزەکەدا دەبینرێن، لە زۆر شوێندا شوێنی حەوانەوە بۆخۆیان دەدۆزنەوە.