Sarp Özer
03 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2020
هاتاى - AA
وەزيرى بەرگريى توركيا، خولوسى ئاكار لەگەل فەرماندە باڵاكانى سوپاى توركيا لەسەر سنوورى سووريا، سەبارەت بە چالاكييەكانى سوپاى توركيا لە ناوچەى كەمكردنەوەى گرژييەکانى ئيدلب لە ناوەندى بەڕێوەبردنى ئۆپەراسيۆنەكان كۆبوونەوە.
سەرەتا ئاكار، باسى لە هێرشەكەى رژێمى ئەسەدى كرد بۆ سەر سوپاى توركيا و گوتى:"سەرەڕای گرتنبەری گشت رێوشوێنێک، بەداخەوە دوێنێ شەو کاتژمێر ٠١:١٣ لەلایەن رژێمەوە (رژێمی سووریا) تەقە لە ھێزەکانمان کراوە".
سەبارەت بە ئاگاداركردنەوەى بەرپرسە رووسەكان، ئاكار گوتى: "دوێنێ كاتژمێر ١٦.١٣ و پاشان لە كاتژمێر ٢٢.٢٧ هاوكارەكانمان زانيارى پێويستيان بە لايەنە رووسيەكان گەياندووە".
ئاکار، زانيارى تەواوى دا لەسەر وەڵامدانەوەى هێرشەكەى رژێمى ئەسەد و گوتى:
"لە ٥٤ ئامانجى رژێم دراوە، بە گوێرەى ئەو زانيارييانەى كە لەسەرچاوەى جياوازدا وەرمانگرتووە تاكو ئێستا ٧٦ سەربازى رژێم لە چالاكى خراون".
خولوسى ئاكار، دووپاتيكردەوە كە توركيا رێوشوێنى گونجاوى گرتۆتە بەر لە ئيدلب و گوتى: "گشت رێوشوێنێک گیراوەتەبەر و دەگیرێتەبەر. سوپای تورکیا لەمبارەیەوە بە بێ کەموکوڕی گشت بەرپرسیارێتییەکانی جێبەجێ دەکات".