Utku Şimşek
11 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو دەکات كه له بنكه‌ی پشتیوانیی لۆجستی سوپای توركیا له سهرینیۆڵ سه‌ربه هاتای به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
خولوسی ئاكار له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو به‌شداریی ده‌كات كه بڕیاره سبه‌ی كاتژمێر ١٠:٣٠ به‌ڕێوه‌بچێت و له‌باره‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كان روونكردنه‌وه ده‌دات.
روونكردنه‌وه‌كانی ئاكار له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی ئاژانسی ئانادۆڵو (www.aa.com.tr)ه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه و له هه‌ژماری تویته‌ریش (@anadoluajansi) ده‌ستبه‌جێ داده‌نرێن.