Fatih Erel, Mahmut Nabi
13 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2026
لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٧دا، شاری ئیستانبوڵ میوانداری یارییەکانی جامی سوپەری ئسپانیا دەکات.
یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەشداری ھەریەک لە یانەکانی بارسێلۆنا، ڕیال مەدرید، ڕیال سۆسیدا و ئەتلەتیکۆ مەدرید یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٧ لە یاریگای ئۆڵۆمپی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ ئەنجام دەدرێن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەنەڕوو کە پێشنیازەکان بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکە لە حەوت وڵاتەوە ھەڵسەنگێندراون، بەر لەوەی شاری ئیستانبوڵ بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا ھەڵبژێردرێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا لە ڕۆژانی نێوان ٢ تا ٧ی مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٧ لە ئۆڵۆمپی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچن.