Sarp Özer
09 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند ''كاره‌كانمان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه درێژه‌ی هه‌یه، گواستنەوه و ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن''.
خولوسی ئاكار به مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی خوێندنگه‌ی جه‌نگی ئاسمانیی زانكۆی به‌رگریی نیشتمانیی تورکیا، له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری كه پێكهاتبوو له سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر و فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كانی توركیا، جه‌نه‌راڵ ئومیت دوندار و فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی توركیا، ئه‌دمیراڵ عه‌دنان ئۆزباڵ و فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا، جه‌نه‌راڵ حه‌سه‌ن كوچوكئاكیوز سه‌ردانی خوێندنگه‌ی جه‌نگی ئاسمانیی كرد.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی به‌رگریی نیشتمانی، ئه‌رهان ئافیۆنجو و به‌رپرسانی دیكه‌وه پێشوازی لێكرا.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا سه‌باره‌ت به دوایین ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فورات، رایگه‌یاند ''كاره‌كانمان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه درێژه‌ی هه‌یه، گواستنەوه و ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن. له‌گه‌ڵ فه‌رمانده هاوڕێكانماندا له نزیكه‌وه چاودێری ئه‌وانه ده‌كه‌ین''.