Zafer Fatih Beyaz,Aynur Ekiz
09 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌نجامدا.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا ئەردۆغان باسی له‌وه كردووه ئه‌و ئۆپەراسیۆنه سه‌ربازیه‌ی پلان هه‌یه بكرێته سەر خۆرهەڵاتی فورات هاوكار ده‌بێت له به‌رقه‌راربوونی سەقامگیری و ئاشتی لە سووریا و رێگه له‌به‌رده‌م پرۆسەی سیاسیی سووریادا دەکاتەوە.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی سووریا به لای توركیاوه كارێكی بنه‌ڕه‌تییه، هاوكات باسی له‌وه كردووه كه توركیا ستایشی هه‌وڵی بنیاتنه‌رانه‌ی رووسیا ده‌كات له‌و باره‌یه‌وه.
