reva haci
29 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
داوەرانی پێنجەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی ھەواڵیی کە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵوەوە رێکدەخرێت، دیاری کران.
داوەرانی پێنجەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی ھەواڵیی دیاری کران کە لە نێویاندا دیبۆرا کۆپاکین کە کاری پەیامنێری لە زیمبابۆی، رووسیا، رۆمانیا، ئیسرائیل، ئەفغانستان کردووە یەکێکە لە داوەران.
داوەران پێکھاتوون لە سەرنوسەری دیجیتاڵ میدیای پاریس ماتچ، ماریۆن مەرتەنس و پەیامنێری فۆتۆگرافەریی ئاژانسی نوور، یوری کۆزیرەڤ و راوێژکاری میدیایی بینراو و فۆتۆ پەیامنێریی، جیرج دی کیرل و رێکخەری بەرەوپێشبردنی کاروبارەکان و دابەش کردنی فۆتۆگرافی، مایکڵ سکۆتۆ و فۆتۆگرافەر و نووسەر، دیبۆرا کۆپاکین و سەرنووسەری ھەواڵی گرتە ڤیدیۆیی لە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەحمەد سەل ومۆنتێری فۆتۆگرافیی لە ئاژانسی ئانادۆڵو، فورات یورداکول.
داوەرانی پێشبڕکێکە بڕیارە لە نیسانی ئەمساڵدا لە تورکیا کۆببنەوە بۆ دیاریکردنی ئەو فۆتۆیانەی کە خەڵاتەکە دەبەنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە ناونووسین بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکە لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ رێکەوتی ٣١ی کانوونی دووەم بەکاتی تورکیا کۆتایی دێت.
لە ئێستادا ناونووسین بۆ بەشداریکردن لەپێشبڕکێکە لە رۆژانی کۆتاییدایە و فۆتۆگرافەرە پرۆفیشناڵەکان دەتوانن بەو وێنەو فۆتۆ ھەواڵیانەی لە ٢٠١٨ دا گرتوویانە بەشداری لە پێشبڕکێکەدا بکەن.