İlhami Erkılıç,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
29 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2019
ئه‌رزەڕۆم - AA
زۆرترین بڕی ھێرۆین کە لە یەک ئۆپەراسیۆندا لە مێژووی تورکیادا دەستی بەسەرداگیرابێت، بڕی یەک تۆن و ٥٣٥ کیلوگرام بوو و لە لایەن قاچاخچییەکانەوە لەنێو بەردی مەڕمەڕدا حەشاردرابوو. ئۆپەراسیۆنەکە لە ئەرزەڕۆم ئەنجامدرا.
پارێزگای ئه‌رزەڕۆم له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، ٢٤ی كانوونی دووه‌م تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، بارهه‌ڵگرێكی ژماره ئیستانبوڵ-یان راگرتووه و پشكنینیان بۆ ئه‌نجامداوه.
له ئه‌نجامی پشكنینی بارهه‌ڵگره‌كه‌دا له به‌شی شاراوه‌ی ژێره‌وه‌دا بڕی یەک تۆن و ٥٣٥ كیلۆگرام هێرۆین كه له شێوه‌ی ٢٥ هه‌زار و ٨٣٤ پارچه‌دا و له‌نێو ١٧ گێنودا، له‌نێو به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕدا شاردرابووه‌وه، دۆزرایه‌وه و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش ده‌ستگیركرا.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست به مادده‌ی هۆشبه‌ری ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌دا گیرا كه له ئێرانه‌وه به‌ڕێكه‌وتبوو و به‌رنامه‌یان بۆ ئه‌وه دانابوو بینێرنه ئیستانبوڵ، دهستیشكرا به كاركردن بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕیاربوو له ئیستانبوڵ مادده هۆشبه‌ره‌كه‌یان راده‌ست بكرێت.
له ئه‌نجامدا سه‌رۆكی ڕێكخراوی قاچاخچێتیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر م. ز. ف. و رێكخه‌رانی كاره‌كه ه. ك. س س. ئۆ. له ئیستانبوڵ ده‌ستگیركران. له ئاكامی پشكنینی ئۆتۆمبێلی س. ئۆ.شدا، ٢٧ هه‌زار و ٨٠٠ دۆلار و ١٠٠ یورۆ دۆزرانه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا كه وه‌ك داهاتی تاوان هه‌ڵسه‌نگێندراون.