Kadir Yıldız
04 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2017
ئۆجائهلی - AA
وەزیری بەرگری تورکیا، فکری ئشک گوتی: "درۆیەکی زۆر گەورەیە کە دەڵێن پەیەدە نوێنەرایەتی کوردانی سووریا دەکات. ئێستا ئەو رێکخراوەی لە سووریا زۆرترین خوێنڕێژی بەرامبەر کوردانی سووریا دەکات، پەیەدەیە. هەڵوێستی دوژمنکارانە نیشان دەدات دژی ئەو لایەنە کوردییانەی وەک ئەوان بیرناکەنەوە یاخود لەژێر فەرماندەیی ئەواندا نین، ماوە ماوە ئەوان دەکوژێت و لەناویان دەبات. پێویستە بەتایبەت تیشک بخریتەسەر ئەوە، چونکە هەڵوێستی تورکیا لە دژی کورد نییە".
ئشك له شارۆچكه‌ی ئیزمیتی كۆجائه‌لی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌واناندا كۆبووه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، گومانیان نییه كه په‌یه‌ده رێكخراوی تیرۆرستییه.
ناوبراو باسی له‌وه كرد كه په‌یه‌ده رێكخراوی تیرۆرستییه و جێگای خۆشحاڵییه كه ئه‌وه له مێدیا رۆژئاواییهكانیشدا ده‌نووسرێت و گوتی: "درۆیەکی زۆر گەورەیە کە دەڵێن پەیەدە نوێنەرایەتی کوردانی سووریا دەکات. ئێستا ئەو رێکخراوەی لە سووریا زۆرترین خوێنڕێژی بەرامبەر کوردانی سووریا دەکات، پەیەدەیە. هەڵوێستی دوژمنکارانە نیشان دەدات دژی ئەو لایەنە کوردییانەی وەک ئەوان بیرناکەنەوە یاخود لەژێر فەرماندەیی ئەواندا نین، ماوە ماوە ئەوان دەکوژێت و لەناویان دەبات. پێویستیە بەتایبەت تیشک بخریتە سەر ئەوە، چونکە هەڵوێستی تورکیا لە دژی کورد نییە".
- "زۆر باش ده‌زانن چۆن وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه"
ئشك رایگه‌یاند كه ئاگادارن په‌یه‌ده نیازی چیی هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا و لەبارەیەوە گوتی: "ئاگادارین په‌یه‌ده له‌هه‌وڵی پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆدایه. ده‌زانین كه جار جاره بوێریی ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌ر كاتێک ئه‌و بوێرییه‌یان نیشاندابێت، گورزێكی كوشنده‌ی سوپای توركیا به‌سه‌ریاندا ده‌دات".
وەزیری بەرگری تورکیا راشیگه‌یاند كه پەیەدە لەوە تێگەیشتووە کە لە منبج دەرنەچێت دەردەکرێت و گوتی: "پەیەدە لەوە تێگەیشتووە کە لە منبج دەرنەچێت دەردەکرێت بۆیە دەبینین لەگەڵ داعش و رژێمی بەشار ئەسەد رێککەوتووە و دەستیکردووە بەجێ بەجێ کردنی پلانێک بۆ ئەوەی ناوچەکە بۆ رژێم جێبهێڵیت. لەمبارەیەوە پێویستە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەسەروویانەوە ئەمریکا زۆر وریا بن".