Fırat Taşdemir
26 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوو تیرۆریستی دیکە ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەیان جێهێشتووە و خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووەتهوه.
لەو بارەیەشەوە وەزارەتی ناوخۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ ئەوەی باوەڕ بە ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بهێنن تا ریزەکانی رێکخراوەکە جێبهێڵن، لەو چوارچێوەیەشدا دوو تیرۆریستی دیکە ریزەکانی پەکەکەیان بەجێهێشت کە یەکێکیان لە لیستی خۆڵەمێشی داواکراواندا بووه.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە ئەو دوو تیرۆریستە لە ساڵی ٢٠١٥دا چوونەتە ناو ریزەکانی پەکەکە و لە تورکیا و عێراق چالاکییان ئەنجامداوە.
جێی ئاماژەیە لە ساڵی ٢٠٢١دا ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی دوای قایلکردنیان ریزەکانی پەکەکەیان جێهێشتووە گەیشتووەتە ١٨٠ کەس.