Muhammed Ali Kamal
05 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2020
سلێمانی - AA
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، دوو منداڵى ونبووى ئێزدیى له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێم له توركيا ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له هه‌واڵێكدا كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، دواى چه‌ندين ساڵى دابڕان له خێزان و كه‌سوكاريان، ئه‌مڕۆ دوو منداڵى ئێزدیى كه خوشك و بران و داعش رفاندبوونى، له‌گه‌ڵ شاندى ياوه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، له سه‌ردانه‌كه‌ياندا بۆ ئه‌نقه‌ره، گه‌ڕێنرانه‌وه هه‌رێمى كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر راده‌ستى كه‌سوكاريان كرانه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، نووسينگهى رزگاركردنى رفێنراوانى ئێزديى سه‌ر به نووسينگهى نێچيرڤان بارزانى، ماوه‌ى زياتر له سێ ساڵه كار له‌سه‌ر كه‌يسى ئه‌و دوو منداڵه ئێزدييه ده‌كات و دواى هه‌وڵێكى زۆر و به هاوكاريى خێرخوازان و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى توركيا، توانرا بدۆزرێنه‌وه و دواى ته‌واوكردنى رێكاره ياساييه‌كان، بگه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و نووسينگهى نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى هه‌وڵ و ماندووبوونى هه‌موو ئه‌وانه‌ی كردووه كه له‌و كه‌يسه‌دا هاوكاربوون، هه‌روه‌ها سوپاسى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و توركيای كردووه كه يارمه‌تيده‌ر بوون له راييكردنى مامه‌ڵه فه‌رمييه‌كان و زوو به‌ڕێكردنى رێكاره‌كان به شێوه‌يه‌ك كه ئه‌مڕۆ توانراوه بگه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان.